سەردێر

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی؛هاوسەرۆكانی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی دەستوەردانیان لە نەوتی گەرمیاندا نەكردووە

خەڵك
بڕیاردەری لیژنەی سامانە سروشتیەكانی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو ڕێگەپێدانەی كۆمپانیای گازپرۆم كردوویەتی بۆ گواستنەوەی نەوتی گەرمیان نایاساییە، كۆمپانیا هەیە بە 16 دۆلار كاری گواستنەوەی بۆ بكات، كەچی بە 27 دۆلار دراوە بەو كۆمپانیا، دەشڵێت،” هاوسەرۆكانی یەكێتی و جێگری سەرۆكی حكومەت دەستوەردانیان لە كێشەكانی نەوتی حەسیرەی گەرمیاندا نەكردووە”.

دابان محەمەد، ئەندامی لیژنەی نەزاهەی پەرلەمان و پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان، جێگری حكومەت و بەرپرسانی یەكێتی بە دەستوەردان لە تەندەرینی گواستنەوەی نەوتی گەرمیان تۆمەتباركرد.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، یەكێتی و بڕیاردەری لیژنەی سامانە سروشتیەكانی پەرلەمانی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، ئەو ڕێگەپێدانەی كۆمپانیای گازپرۆم كردوویەتی و گواستنەوەی نەوتی گەرمیانی داوەتە ئەو كۆمپانیا نایاساییە، داوامانكردووە لەسەر تەندەرینی پێشوو یان تەندەرینی تازە بكرێت، چونكە جیاوازی پارەكە زۆرە، لەوە دەچێ كۆمپانیا هەبێ بە 16 یاخود 19 دۆلار كاری گواستنەوە بكات، كەچی بە 27 دۆلار دراوە بەو كۆمپانیا، ئەمە بەهەدەردانی گەورەی سامانی گشتیە.

ڕاشیگەیاندووە، هاوسەرۆكانی یەكێتی دەستوەردانیان نەكردووە و پشتیوانن، تا هەوڵبدەن شتەكان بەڕێكاری یاسایی بن قوباد تاڵەبانیش تەداخولی كردووە، ئەمە ئەسڵ و ئەساسی نیە، ئەوە كاری سامانە سروشتیەكانە، كە بەڕێوەبەرایەتیان لە سلێمانی هەیە و ئەوان مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی نەوت دەكەن.

سەركۆ گەڵاڵی بڕیاردەی لیژنەی سامانە سروشتیەكانی پەرلەمانی كوردستان، ئاشكراشیكرد فشاریان كردووە، تا كاری گواستنەوەكە بە تەندەرین ئەنجام بدرێت، وەزارەتیش نیگەران بوون لەوەی ڕاگرتنی نەوتی گەرمیان بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ زیانی بەداهات گەیاندووە.

ئەمە لەكاتێكدایە ، بەهۆی دروستبوونی گرفت لە نێوان چەند كۆمپانیایەك، بۆ ماوەی 5 ڕۆژ ناردنە دەرەوەی نەوتی كێڵگەكانی حەسیرەی گەرمیان ڕاگیرا، كە ڕۆژانە 33 هەزار بەرمیل نەوتیان لێ دەردەهێنرێت، ئەمەش كێشمەكێش و مشت و مڕی بەدوای خۆیدا هێنا.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان