سەردێر

ناوەڕاستی ئەم مانگە كۆبونەوەی لوتكەی نێوان ژاپۆن و ئەمریكا لە كۆشكی سپی بەڕێوەدەچێت

خەڵك
سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن ناوەڕاستی ئەم مانگە لە كۆشكی سپی لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا كۆدەبێتەوە و سەردانەكەش لەچوارچێوەی پتەوكردنی هاوپەیمانێتی نێوان ژاپۆن و ئەمەریكادا دەبێت.

كاتسونوبو كاتۆ، وتەبێژی حكومەتی ژاپۆن لە كۆنگرەیەكی ڕۆژناوەمایدا بە میدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند، بڕیارە 16ی نسیان كۆبونەوەی یوشیهیدی سوگا سەرۆكوەزیران و جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی بەڕێوە بچێت.

ڕاشیگەیاندووە، سەردانەكەی سوگا بۆ واشنتن لەچوارچێوەی پتەوكردنی هاوپەیمانێتی نێوان ژاپۆن و ئەمریكادا دەبێت بۆ پتەوكردنی هاریكارییەكانیانە لەپێناو ئەوەی دەریای هیندی و ئەتڵەسی ئازاد و كراوە بمێننەوە، هەروەها هەلێكیش دەبێت تاوەكو دوو سەرۆكەكە باس لە كێشەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و گۆڕانی كەش و هەوا و دۆسیەی چین و كۆریای باكوور بكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە ، سوگای تەمەن 72 ساڵ لە مانگی نۆی ڕابردوودا شوێنی سەرۆك وەزیری پێشووی ژاپۆن شینزۆ ئابی گرتەوە، لەكاتێكدا سەرۆكی ئەمریكا جۆو بایدن تائێستا پێشوازی لە هیچ سەرۆكێكی بیانی نەكردووە لە كۆشكی سپی و بەهۆی پەتای كۆرۆناوە سەرجەم كۆبوونەوەكانی لەڕێی ڤیدیۆوە بووە.