سەردێر

لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

خەڵك

لیژنەى بالآى ڕووبەڕوووبوونەوەى كۆرۆنا لە هەێم ژمارەیەك بڕیارى تایبەت بە خۆپارێزى لە كۆرۆنا دەركرد.

بەپێى بڕیارەكانى لیژنەى بالآى ڕووبەڕووبوونەوەى كۆرۆنا، رۆژانی پێنج شەممە دەبێتە پێشووی فەرمی لەدام و دەزگاكان و هەروەها هەندێك شوێنی گشتی دادەخرێن و هاتووچۆ سنوودار دەكرێت.

دەقى بڕیارەكان:

1- داخستنی قوتابخانە و هەروەها راگرتنی دەوامی زانكۆكان تا 10ی نيسان بەردەوام دەبێت، جگە لە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان.

2- كۆڕ و كۆبوونەوەو كۆنفرانس رادەگیڕێت و قەدەغەیە.

3- پرسە و ئاهەنگ قەدەغەیە.

4- داخستنی هۆڵەكانی وەرزش و سینەما و بۆنە و ئاهەنگگێڕان.

5- لە رۆژانی پێنج شەممە تا شەممە هاتووچۆ لەنێوان بازگەكانی هەرێم وبەغدا رادەگیرێت.

6- یانە و ریستورانت و كافتریاكان لەبەیانییەوە تا 9ی شەو كراوە دەبن تا 6ی بەیانی.

هاوكات د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا رایگەیاند “ئەگەر پابەندبوون بەرێنماییەكانەوە لاواز بێت، ئەوكات ناچار دەبین قەدەغەی هاتووچۆ و كەرەنیتن رابگەیەنین”