سەردێر

سلێمانی ؛ڕووداوێكی هاتووچۆ لە بازگەی كەڵەوانان حەوت كەس برینداربوون

خەڵك
لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەنزیك بازگەی كەڵەوانان لە شارەدێی پیرەمەگرون، حەوت هاووڵاتی برینداربوون و برینی هەندێكیان سەختە، لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەكان لە شوێنی ڕووداوەكەن لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە.

شایەتحاڵێك لە نزیك ڕووداوەكە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 12ی ئازاری 2021 لە كاتژمێر3.50 خولەك ڕووداوێكی پێكدادان لە نێوان ژمارەیەك ئۆتۆمبێل ڕوویدا.

وتیشی،”ڕووداوەكە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل ڕوویداوە، بەهۆی ڕووداوەكەوە حەوت كەس بریندار بوون”.

ڕٍاشیگەیاندووە، لە ئێستادا تیمەكانی هاتووچۆی پیرەمەگروون لە شوێنی ڕووداوەكەن لێكۆڵینەوەی دەستی پێكردووە، و بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون .