سەردێر

تەندروستی هەرێم؛ توشبوون بە كۆرۆنا بەردەوام بەرز دەبێتەوە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردودا 366 توشبووی نوێ تۆماركراوە، هاوكات دوو حاڵەتی مردنیش تۆمار كراوە .

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 7425 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە، كە 366 حاڵەتی نوێی كۆر‌ونا تۆماركراوە، كە زۆرینەی لە پارێزگای هەولێر بووە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، 156 حاڵەتی چاكبوونەوەش تۆماركراوە و دوای وەرگرتنی چارەسەر بەتەواوی چاك بوونەتەوە و ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووە، كە لە هەولێر 51 كەس و سلێمانی 38 كەس و دهۆك 67 كەس تۆماركراوە .

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە 2 حاڵەتی مردن تۆماركراوە ، كە یەكێكیان لە هەولێرو ئەوەی دیكەشیان لە گەرمیان بووە و كۆی گشتی مردن بە كۆرۆنا گەیشتە 3553 كەس .

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە