خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بە هۆی تیژڕەوی و پابەندنەبوون بەڕێنماییەكانی هاتوچۆوە، ئۆتۆمبێڵك وەرگەڕا و شۆفێرەكەی برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە 8-3-2021 لەئاكامی ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر شەقامی سەرەكی بازنەیی مەلیك مەحمود لەشاری سلێمانی شۆفێرێك برینداربوو.
ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری بیجۆ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لەنزیك بەنزینخانەی سارا بەهۆی تیژڕەوی و پابەندنەبوون بەڕێنماییەكانی هاتوچۆوە، كۆنترۆڵی لەدەستداو وەرگەڕاوە و بەو هۆیەوە شۆفێرەكە برینداربوو بۆ چارەسەر ڕوانەی نەخۆشخانە كراوە .