سەردێر

سێ دەرمانخانە لە دهۆك داخران

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی بوونی دەرمانی نایاسایی لەناو دەرمانخانەكانیان و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەكانی KMCA سێ دەرمانخانە لە دهۆك داخران.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لە درێژەی كار و چالاكیەكانی بەشی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتیەكەیان بە ئامادەبوونی نوێنەری لقی دهۆكی سەندیكای دەرمانسازان و بە هەماهەنگیی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی دهۆك ئەمڕۆ رێكەوتی ٧/٣/٢٠٢١ لە شاری دهۆك ٣ دەرمانخانە داخران.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو دەرمانخانانە بە پێبژاردنی ماددی سزادران بەهۆی بوونی دەرمانی نایاسایی لەناو دەرمانخانەكانیان و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەكانی KMCA.

لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە، گشت دەرمانخانە و كۆگاكانی دەرمان و كۆمپانیاكانی دەرمان لە كوردستان ئاگادار دەكەینەوە، كە پابەندی رێنماییەكانی KMCA بن بە پێچەوانەوە رێكاری یاسایی توند بەرانبەریان دەگیرێتەبەر.

‎May be an image of ‎نوسینەکە ئەلێ '‏اتایبه Pharmacy 07‏'‎‎

‎May be an image of ‎١ کەس‎‎