سەردێر

كازمی باسی دابينكردنى مووچەی فەرمانبەران دەكات

خەڵك-
سەرۆك وەزیرانی عیراق باس لە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكات و ئاماژە بە بوونی چەند هەوڵێكیش دەكات بۆ لەگەڕخستنی كارەكانی حكومەت.

مستەفا كازمی، سەرۆك وزیرانی عیراق لە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیراندا ڕایگەیاند، وڵات بە تەنگژەی جیاجیادا تێدەپەڕێت و چەند هەوڵێكیش هەن بۆ لەگەڕخستنی كارەكانی حكومەت، ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئێمە سەركەوتووبوین لە بەرگرتن لە داڕمانی ئابوری و دارایی وڵات و هەنگاوێكی چاكسازیمان هەڵنا كە خۆی لە پاكێجی سپیدا دەبینێتەوە.

بە وتەی سەرۆك وەزیرانی عیراق، “ئەو پاكێجە كاریگەریی هەبوو لە بەردەوامبوونی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران بەشێوەیەكی ڕێكخراو، دوای ئەوەی هەندێك گرەوییان لەسەر داڕمانی ڕەوشەكە دەكرد”.

سەبارەت بە نرخی دۆلار وتی، “گەندەڵكاری لە زیادكردنی ئاشكرای بازاڕی دراودا سنووردار كراوە، بۆیە ئەو زیادكردنەی دەكرا بۆتە ڕابردوو”.

ئاشكراشی كرد، یەدەگی نەختینەیی وڵات بە بڕی 4 ملیار دۆلار زیادی كردووە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازكرد.