سەردێر

دۆلار، هەڵاوسانی لە عیراق بەرزكردووەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عیراق ئاشكرای دەكات: بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی گۆڕینەوەی دۆلاری ئەمریكییەوە، ڕێژەی هەڵاوسان بەرزبووەتەوە ‌و نرخی سەرجەم كاڵاكان زیادیكردووە.

عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق ڕایگەیاند: دوای سێ مانگ لە دابەزاندنی بەهای دیناری عیراقی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی، ڕێژەی هەڵاوسان لەم چەند مانگەی دواییدا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە‌ و لەدوایین مانگی ساڵی ڕابردوودا نرخی سەرجەم كاڵاكان بەڕێژەی 3.3% زیادیكرد.

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق وتیشی: هەفتەی داهاتوو ڕاپۆرتێك لەبارەی ڕێژەی هەڵاوسان لە عیراق بۆ مانگی كانوونی دووەم بڵاودەكەنەوە.

عەبدولزەهرە هنداوی ڕوونیشی كردەوە: قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر مامەڵەی ڕۆژانە لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، تەنانەت لەسەر فرۆشتنی دۆلاریش لە لایەن بانكی ناوەندییەوە.

خەڵك – بەشی هەواڵ



هەلبژاردە

گرنگترینەکان