خەڵك-
لێپرسراوی فرۆشتنی وزه‌ی كارەبا لە سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاته‌وه، کە ڕۆژی یەك شەممە 28/2/2021 لێخۆشبوو‌ن له 10%ی قەرزی كارەبا كۆتایی دێت و له ڕۆژی دوو شەممە 1/3/2021 ڕێژەی لێ‌خۆش بوون بۆ 5% كەم دەبێتەوە.
عەبدولقادر فه‌ره‌ج، لێپرسراوی فرۆشتنی وزه‌ی كاره‌بای سلێمانی ڕایگه‌یاندووە، ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو به‌رواری 28/2/2021 لێخۆشبوو‌ن (10%) كۆتایی دێت و له 1/3/2021 لێخۆشبوونه‌كه بۆ (5%) كه‌م ده‌بێته‌وه.
ڕاشیگەیاندووە، “داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین، كه بۆ مامه‌ڵه‌ی پاكتاو سه‌ردانمان نه‌كه‌ن، چونكه به‌هۆی گۆڕانكاری له نرخی كاره‌با ته‌نیا مامه‌ڵه‌ی تاپۆكردن ڕایی ده‌كه‌ین”.
بەپێی بڕیاری حكومەتی هەرێم لە ساڵیِ ڕابردوودا لەبەرامبەر پێدانی پارەی كارەبا 15% بۆ هاووڵاتیان لێخۆشبوو‌ن دەكرا و لەمساڵیشدا بە سیستمێكی نوێ ئەو لێخۆشبووونە تا كۆتایی مانگی 3 بڕیاری لێ درا، كە بۆ مانگی یەك بەڕێژەی 15% و بۆ مانگی دوو بەڕێژەی 10% و بۆ مانگی سێ بەڕێژەی 5% دیاری كرابوو.