سەردێر

بەهۆی پێنەدانی مووچەكانیان، ژمارەیەك ژینگەپارێز گردبوونەوە

خەڵك-ئارام سەردار

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١ ژمارەیەك لە كرێكارانی كۆمپانیایەكی پاكردنەوەی زبڵ و خاشاك لە سنووری شارۆچكەی خەبات بەهۆی پێنەدانی مووچەكانیانیان كە ماوەی چوار بۆ پێنچ مانگە وەریانەگرتووە گردبوونەوە.

ساڵح محەمەد یەكێك لە كرێكارەكان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێمە ماوەی چوار مانگە هیچ مووچەیەكمان وەرنەگرتووە، خاوەنی كۆمپانیاكەش بێمنەتانە دەڵێ كارمەكەن.

دەشڵێت”مووچەكانمان لەنێوان ٣٠٠ بۆ ٣٢٥ هەزار دینارە و لە دوو مانگی سەرەتاش بۆ هەر مانگێك بڕی ١٥٠ هەزاردیناری پێداوین، ئێمەش خاوەن ماڵ و منداڵین و بۆیە كرێكاری دەكەین تاوەكو ژیانێكی شەڕەفمەندانە بژین”.

ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار دەكەین بێنەسەرخەت و ئەو كێشەیەمان بۆ چارەسەر بكەن و مافەكانمان بۆ بگێڕنەوە.