سەردێر

پەرلەمانتارێك: بەغدا و هەرێم دەگەنە ڕێكەوتن

خەڵك-
پەرلیەمانتارێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق، ئاماژە بە بوونی كشێكی باش دەكات كە باڵی بەسەر دانوستانەكانی نێوان بەغدا و هەرێمدا كێشاوە.

دیلان غەفور، پەرلەمانتاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”پەرلەمان لە پێنج شەممەی داهاتوو كۆدەبێتەوە، و لە دانیشتنەكەدا ئەولەوییت دەدرێتە پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021″.

بە وتەی دیلان غەفور”كەشێكی باش باڵلا بەسەر كۆبوونەوەكاندا كێشاوە، بۆیە گەشبینین بەوەی هەردوولا لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بگەنە ڕێكەوتنێكی یەكلاكەرەوە”.

ئەو پەرلەمانتارە پێشبینی كرد”پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی 2021، لە كارنامەی پەرلەماندا دابگیرێت”.

دیلان غەفور ئاماژەی بە دوو ماددە كرد لەبارەی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان كە وەك خۆیان لە پرۆژە یاساكەدا دەمێنەوە، گەشبینی خۆشی بەرانبەر بە سەركەوتنی دانوستانەكان دەربڕی.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر، خەڵك چەند جارێك پەیوەندی كرد بە دیلان غەفور، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق، بەڵام پەیوەندییەكان بێ‌ وەڵام بوون.