سەردێر

تا ئێستا هەرێم و بەغدا رێكنەكەوتوون

چاوەڕێدەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە دەنگ لەسەر پرۆژەی بودجە بدرێت

خەڵك-

ئەندامێكی پەڕلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كۆتایی ئەم هەفتەیە دەنگ بە پڕۆژە یاسای بودجە دەدرێت.
نزیكەی مانگێكە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق كۆتایی هاتووە، بەلام بەهۆی ڕێكنەكەوتنی هەرێم و بەغدا دەنگدان لەسەر پڕۆژەكە وەستێنراوە و بەپێی زانیارییەكانیش كۆبوونەوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ئەرێنین.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عێراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تاكو ئێستا شاندەكەی هەرێم كۆبوونەوەی باشیان ئەنجام داوە و وەڵامەكان ئەرێنین، بەلام ڕێككەوتنی كۆتایی نەكراوە.

وتیشی”چاوەڕێی لایەنە شیعییەكانین، وەڵامێكمان بدەنێ بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بكەین، بەڵام تاكو ئێستا هیچیان پێنەداوین”.

سەبارەت بە بڕیاری شیعەكان لەسەر ئەوەی هەرێم نەوتی خۆی دەربهێنێت و تێچووی نەوەتەكە لای خۆی بێت، ئەوەشی مایەوە بیداتە سۆمۆ، ناوبراو ئاشكراشیكرد، پێشتریش ئەو بڕیارە هەبوو، بەڵام ئەوان بەشێوەیەكی ڕەسمی وەڵامیان نەداوینەتەوە، بێتە پێشەوە تێچووی نەوت بمێنێتەوە بۆ هەرێم و ئەویتر ڕادەست بكات و نادەستوری نەبێت هەرێم ڕازی دەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجە، بەڵام چاوەڕێ دەكەین كۆتایی ئەم هەفتەیە دەنگی لەسەر بدرێت.