سەردێر

ڕۆژی جیهانی زمانی دایك

زارا محەمەدی مامۆستای زمانی كوردی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان

خەڵك-تەنیا هەورامی
ئەمڕۆ 21ی شوباتی 2021 رۆژی جیهانی زمانی دایكە، بەمبۆنەیەوە چەندین چالاكی جۆراوجۆر ساز دەكرێن، خەڵكی كوردستانیش لە نێوخۆو دەرەوە چالاكی بۆ زمانی كوردی و زاراوەكانی بەڕێوەدەبەن.

 

مێژووی ڕۆژی جیهانی زمانی دایك

ئەو كاتەی هیندستان و ﺑﻪﻧﮕﻼﺩﺵ بەشێك بوون لە ﭘﺎﻛﺴﺘﺎن ﺯﻣﺎﻧﯽ ﻓﻪﺭﻣﯽ ﭘﺎﻛﺴﺘﺎﻥی ﻟﻪﻫﻪﺭ ﺩﻭﻭ ﺑﻪﺷﯽ ڕﯙﮊﺋﺎﻭﺍ ﻭ ڕﯙﮊﻫﻪڵاَﺘﺪﺍ ﺯﻣﺎﻧﯽ ﺋﯚﺭﺩﻭﻭ ﺑﻮﻭ، ﺑﻪﺷﯽ ڕﯙﮊﻫﻪڵاﺖ ﻛﻪ ﺑﻪﻧﮕﺎﻟﯽ ﺑﻮﻭ ﻧﺎﭼﺎﺭ ﺑﻮﻭﻥ ﺯﻣﺎﻥ ﺋﻮﺭﺩﻭﻭ ﻟﻪﭘﻪﺭﻭﻩﺭﺩﻩ ‌ﻭﭼﻪﻧﺪﯾﻦ ﺑﻮﺍﺭﯼ ﮊﯾﺎﻧﯿانﺪﺍ ﺑﻪﻛﺎﺭﺑهێنن .

ﻟﻪﺳﺎڵَﯽ ١٩٥٢ ﻛﯚﻣﻪڵێﻚ ﺧﻮێﻨﺪﻛﺎﺭﯼ ﺯﺍﻧﻜﯚﯼ ﺑﻪﻧﮕﻼﺩﯾﺸﯽ ﻛﻪﻣﭙﯿﻨێﻜﯿﺎﻥ ﺑﯚ ﺯﻣﺎﻧﯽ ﺑﻪﻧﮕﺎﻟﯽ ﺳﺎﺯﺩﺍ، ﺗﺎ ‌ﻟﻪﻫﻪﺭێﻤﻪﻛﺎﻧﯽ ڕﯙﮊﻫﻪڵاﺘﯽ ﭘﺎﻛﺴﺘﺎﻧﺪﺍ ﺑﻪﻛﺎﺭﺑﻬێﻨﺮێ، ﺑﻪڵاَﻢ ﺣﻜﻮﻣﻪﺗﯽ ﺋﻪﻭ ﺳﻪﺭﺩﻩﻣﻪﯼ ﭘﺎﻛﺴﺘﺎﻥ، ﺩﺍﻭﺍﻛﺎﺭﯼ ﺧﻮێﻨﺪﻛﺎﺭﺍﻧﯽ ڕﻩﺗﻜﺮﺩەﻭﻩ، ﺧﻮێﻨﺪﻛﺎﺭﺍﻧﯽ ﺑﻪﻧﮕﺎﻟﯿﺶ ﺑﺎﻧﮕﻪﻭﺍﺯﯼ ﻣﺎﻧﮕﺮﺗﻨێﻜﯽ ﮔﺸﺘﯿﺎﻥ ﻛﺮﺩ ﻭ ﭘێﺪﺍﮔﯿﺮﯾﺎﻥ ﻟﻪﺳﻪﺭ ‌ ﺩﺍﻭﺍ ڕﻩﻭﺍﻛﺎﻧﯽ ﺧﯚﯾﺎﻥ ﻛﺮﺩ.
ﺳﻪﺭﻟﻪﺑﻪﯾﺎﻧﯽ ڕﯙﮊﯼ ٢١ﯼ ﻣﺎﻧﮕﯽ ﺷﻮﺑﺎﺕ ﺳﺎڵﯽ 1952 ﭘﯚﻟﯿﺴﯽ ﭘﺎﻛﺴﺘﺎﻥ ﺑﻪﻓﻪﺭﻣﺎﻧﯽ ﺩﻩﻭڵﻪﺕ ﺗﻪﻗﻪﯼ ﻟﻪﺧﻮێﻨﺪﻛﺎﺭﺍﻧﯽ ﺯﺍﻧﻜﯚ ﻛﺮﺩﻭ ﻟﻪ ﺋﻪﻧﺠﺎﻣﺪﺍ ﭼﻪﻧﺪﯾﻦ ﺧﻮێﻨﺪﻛﺎﺭ ﮔﯿﺎﻧﯿﺎﻥ ﻟﻪﺩﻩﺳﺘﺪﺍ . ﺑﻪ ﺋﺎﻣﺎﻧﺠﯽ ﺭێﺰﮔﺮﺗﻦ ﻭ ﺑﻪﻫﺎﺑﻪﺧﺸﯿﻦ ﺑﻪ ﺯﻣﺎﻧﻪﻛﺎﻧﯽ ﺳﻪﺭﺟﻪﻡ ﻧﻪﺗﻪﻭﻩﻛﺎﻧﯽ ﺟﯿﻬﺎﻥ.
ﻟﻪ ﺭﯙﮊﯼ 21 ﯼ ﺷﻮﺑﺎﺗﯽ ﺳﺎڵﯽ ١٩٩٩، ﻟﻪﻻﯾﻪﻥ ﺭێﻜﺨﺮﺍﻭﯼ ﻛﻮﻟﺘﻮﺭﯾﯽ ﻧﻪﺗﻪﻭﻩ ﯾﻪﻛﮕﺮﺗﻮﻭﻩﻛﺎﻥ ﯾﻮﻧﺴﻜﯚﻭﻩ ﺑﻪﻓﻪﺭﻣﯽ ﻭﻩﻛﻮ ﺭﯙﮊﯼ ﺯﻣﺎﻧﯽ ﺯﮔﻤﺎﻛﯽ ﺩﻩﺳﺘﻨﯿﺸﺎﻥ ﻛﺮﺍﻭﻩ.

زمانی كوردی
زمانی كوردی زمانێكە خەڵكی كورد قسەی پێدەكەن، لە ڕووی بنەماڵەوە بەشێكە لە زمانە هیند و ئەورووپایییەكان، ئەم زمانە لە زمانی كەڤناری مادی كەوتووەتەوە و لە نێوان زمانی هیند و ئەورووپایییەكان لە بواری گەورەیی سێیەمین زمانە و دەكەوێتە دوای زمانی فارسی و زمانی پەشتۆ.

Image result for زمانى كوردى

شێوەزارەكانی زمانی كوردی
زمانی كوردی چەند شێوەزاری سەرەكی هەیە كە بریتین لە:
كوردیی سەروو “كورمانجی”: ئەوەی كە پێی دەوترێت كرمانجی و شێوازە ستانداردەكەی دیاربەكرییە كە لە باكوری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان و بەشێكی باشور و بەشێكی رۆژهەڵات هەیە.
كوردیی ناوەڕاست: ئەوەی ئێستا پێی دەوترێت سۆرانی و لە بەشێكی باشور و رۆژهەڵاتی كوردستان هەیە.
كوردیی خواروو: ئەوەی ئێستا بە كەلهوڕی ناو دەبرێت و شێوازە ستانداردەكەی كرماشانییە بەشی زۆری دەكەوێتە رۆژهەڵاتی كوردستان و بەشێكی كەمیشی لە باشور هەیە.

هەورامی: ئەویش لە بەشێكی باشور و لە بەشێكی رۆژهەڵاتی كوردستان هەیە.

زازاكی: لە بەشێكی باكوری كوردستان هەیە.

هەندێك لە زمانناسان، لوڕیش وەك شێوەزارێكی زمانی كوردی پۆلبەندی دەكەن. ئەگەر چی لوڕی ژمارەیەكی زۆری وشەی كوردی تێدایە، بەڵام هێشتاش لێكۆلینەوەیەكی ئەوتۆ لە سەر لوڕی لەبەردەستدا نییە.

 

لەسەر وتنەوەی وانەی كوردی مامۆستایەك سزا دەدرێت
زارا محەممەدی، مامۆستای زمانی كوردی لە شاری سنە لەلایەن دەزگای دادوەری حكومەتی ئێرانەوە حوكمی ١٠ ساڵ بەندكردنی بەسەردا سەپا.

زارا محەممەدی بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی – كۆمەڵایەتی نۆژین و یەكێك لە مامۆستاكانی زمانی كوردی دوای ٧ مانگ بە شێوەی كاتی ئازاد كرا بوو، لە لایەن دادگای سنە بە تۆمەتی دروست كردنی گرووپ بۆ تێ‌كدانی ئاسایشی گشتی وڵات، حوكمی ١٠ ساڵ بەندكرانی بەسەردا سەپا.

زارا محەممەدی، خەڵكی سەراوڵەی شاری دێولان سەر بە پارێزگای سنەیە و بڕوانامەی كارناسی باڵای ژئۆپۆلۆتیكی هەیە و ماوەی چەند ساڵێكە لە ئاواییەكانی دەورووبەری سنە و ناو شاری سنە وانەی كوردی دەڵێتەوە و یەكێك لە دامەزرێنەرانی ڕێكخراوی فەرهەنگی كۆمەڵایەتی نۆژین لە شاری سنە بوو، محەممەدی لەكاتێكدا ئەو سزایەی بەسەردا سەپێندراوە كە تەنیا خەریكی وتنەوەی وانەی زمانی كوردی و بەڕێوەبردنی چالاكیی فەرهەنگی و ئەدەبی بۆ خزمەتكردن بە نیشتمانەكەی بوو.

 

هەورامییەكان لە توانەوەی زمان و فەرهەنگیان نیگەرانن
بەشێك لە هەورامییەكان دەڵێن، شێوەزاری هەورامی زمانێكی سەربەخۆیە و سەر بە زمانی كوردی نییە، بۆیە داوای زیندووكردنەوەی زمانەكەیان دەكەن.

ناجح گوڵپی شارەزای زمانی هەورامی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێمە هەزار ساڵە خزمەت دەكەین تاكو هاووڵاتیانی دەرەوەی هەورامان لێمانتێبگەن، بەڵام زمان و فەرهەنگمان تواوەتەوە.

وتیشی”پێشتر خەڵكێك بۆ ئەوەی بە زمانی خۆیان بخوێنن خوێنیان ڕشت، دەبێت ئێمەش خوێن ببەخشین ئەگەر ڕێگری هەبێت لەوەی بە زمانی خۆت بخوێنیت”.

ئاشكراشیكرد، زمان گرنگە و دەبێت گرنگی پێبدرێت و مرۆڤ زۆر هەوڵ دەدات بۆ دروستكردنی زمانێك، چونكە بەهۆی زمانەوە نووسین و و گۆران و كلتور بوونیان هەیە، ئەگەر زمانەكە فەوتا هەمووشتێك دەفەوتێت، ئێمەش زمانێكی كۆنمان هەیە و دەوڵەمەندە، مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتایی هاتنی ئایینی ئیسلام و دواتر قەدەغە كرا و لەو كاتەوە كەوتووەتە لێژی و ئەردەڵانییەكانیش ماوەیەك بەكاریانهێنا.

ڕوونیشیكردەوە، ئەوانەی بە زمانی گۆران و هەورامی قسەیان كردووە وەكو شەبەك و باجەلان و كاكەیی و یارسان و زەنگەنە و جموری زمانیان كاڵ بووەتەوە، ئەویش بەهۆی زاڵبوونی عەرەب و كورد و تورك و فارس، بەشێوەیەك ئەو فەرهەنگانە زۆر بوون و هەورامی كاڵ بووەتەوە.

وتیشی: لە ساڵی 2012 زیاتر لە 150 كتێبی جۆراوجۆر بە زمانی هەورامی چاپ كراون، بەهۆی ئەوەی زمانەكە نەفەوتێت، ئێستاش جوڵەیەكی باش هەیە لەنێو هەورامییەكان.

Image result for هورامان
داوا دەكرێت زاراوەی هەورامی لە ناوەندەكانی خوێندن بخوێنرێت
ناجح گوڵپی ڕاشیگەیاند، چەند ساڵە بەناوی كوردایەتییەوە خەبات دەكەین، خەریكە زمانەكەمان لەپێناو كوردایەتیدا لەنێو دەچێت، چەندینجار بە حكومەتمان راگەیاندووە كە زمانی هەورامی لە ناوچەكە بخوێنرێت، بەڵام وەڵامیان نییە، ئەمەش لەكاتێكدایە، كورد بە زاراوەی سۆرانی و كرمانجی قسە دەكەن.

وتیشی”زۆرجار لە ئەرووپا و لە هەرێم نوسراو دراوە بە پەڕلەمان و بەرپرسانی هەرێم و داوا كراوە بۆ خوێندنی زمانی هەورامی، بەڵام ئەوان وەڵامیان نییە و تەنانەت وەك خۆیان ئاماژەی بۆ دەكەن، بەهۆی تێكچوونی ئاسایشی نەتەوەییەوە كەناڵی ژیواش كە بە هەورامی پەخشی دەكرد دایانخست”.

زمانی كوردی بەهۆی دابەشبوونی بەسەر چەند وڵاتێك و نەبوونی دەوڵەت تا ئێستا نەبووەتە خاوەنی زمانێكی ستاندارد كە تاكو بۆ نووسین و راگەیاندن و بابەتە فەڕمییەكان كەڵكی لێوەربگیردرێت.

بۆ ئەمەش پسپۆڕان و شارەزایانی زمان هەوڵی زۆریان داوە، بەڵام نەگەیشتوون بە ئەنجام بەهۆكاری سیاسی و دابەشبوونی ناوچەیی، هەر ناوچەیە و پێداگرە لەسەر بە ستانداردبوونی شێوازەكەی خۆی، هەر ناوچەیە و خاوەن هێز و نفوزی سیاسی خۆیەتی.

باشترین چارەسەریش بە دروستكردنی زمانێكی ستاندار لە كۆی زاراوەكان دەزانرێت، ئەوەش لە ڕووی زانستییەوە قورسە و لە ئەم قۆناغەدا زەحمەتە كە پێویستی بە پشتیوانییەكی زۆر هەیە.