سركه‌ی سێ‌و به یه‌كێك له چاره‌سه‌ره سروشتیه گرنگه‌كان داده‌نرێت بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رئێشه، به‌تایبه‌تیش له كاتێكدا كه ئه‌و سركه‌یه رێژه‌یه‌كی زۆر فسفۆر و كالیسیۆم و مه‌گنیسیۆم و كبریتی تێدایه و كاریگه‌ری زۆری هه‌یه بۆ نه‌هێشتنی سه‌رئێشه‌و سه‌رئێشه‌ی نیوه‌ی.
بۆ شێوازی به‌كارهێنانه‌كه‌ی پێویسته 3 كه‌وچكی گه‌وره سركه‌ی سێ‌و بكه‌یته ناو كتریهكهوهو بیكوڵێنیت، پاشان بۆ ماوه‌ی 5 تا 10 خولهك هه‌ڵمه‌كه‌ی با بێت به‌سه‌ر سه‌رتدا.
ئه‌م كاره‌ش ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی ئازاری سه‌رت و كاریگه‌ریه‌كی زۆریشی هه‌یه بۆ دروستنهبونهوهی سه‌رئیشه.