سەردێر

ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا چوار هەزاری تێپەڕاند

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 4024 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 1802 كەسیش چاكبوونەتەوە، 12 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 48 هەزار و 990 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 4024 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون”، ئەمەش بەراورد بە چەند مانگی ڕابردوو بە بەرزترین ئاستی تووشبوون دادەنرێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و نەجەف و كەربەلا و بەسرە و زیقار بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 1393 و لە نەجەف 470 و لە كەربەلا 390 و لە زیقار 322 لە بەسرە 414 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە، “لە سلێمانی 44 هەولێر 53، و دهۆك 34 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 1802 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و نەجەف و كەربەلا بەسرە بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 12 كەس بەهۆی پەتاكە.