خەڵک – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێک لەچالاکوانان ناڕەزایەتییان لەبەرامبەر سزادانی پێنج چالاکوان و ڕۆژنامەنوس بەشەش ساڵ زیندانی دەربڕی.
لەبەردەم دادگای سلێمانی بەشێک لەچالاکوانان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تێیدا داوایان کرد، پێداچوونەوە بەسزادانی هەریەکە لەو پێنج چالاکوان و ڕۆژنامەنوسە بکرێتەوە، بۆئەوەی ئازادبکرێن، چونکە پێیانوایە سزادانەکەیان دادپەروەرانە نییە.
دوێنێ لەدادگای هەولێر پینج چالاکوان و ڕۆژنامەنوس بەشەش ساڵ زیندانی سزادران، ئەمەش ناڕەزایەتی لەناو چین و توێژە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لێکەوتەوە.
ئومێد پاڵانی پارێزەر لەشاری هەولێر ڕایگەیاند، ئەو کەسانە بەپێی بەپێی ماددە ( ١ ) ی یاسای ژمارە (٢١)ی ساڵی ٢٠٠٣ پێ سزادران، کە دەقی ماددەکە بەم جۆرەى خوارەوەی:
“ماددەى ١٥٦ لەیاسای سزاکانی عیراقی ژمارە ١١١ی ساڵی ١٩٦٩ی هەموارکراو لەکاردەخرێ و ئەمەی خوارەوە لەهەرێمی کوردستانی عیراقدا جێگەیدەگرێتەوە: (هەرکەسێک بەدەستی ئەنقەست بەهەرشێوەیەک دەبێ، ببێ لەکارێکدا تێوەگلێ بەمەبەستی زیاندان لەئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستانی عیراق و ببێتە هۆی کەوتنەوەى ئەو زیانە، بەبەندکردنی هەتا هەتا یان یان بەبەندکردنی کاتی سزادەدرێن)”.
پارێزەر ئاسۆ هاشم کە پارێزەری ئەو چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانەبوو، پێیوایە، داواكاری گشتی بێلایەن نەبوو، بگرە دەوری زۆرخراپ و مەترسیداری گێڕا.
لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە نیگەرانی زۆر کەوتۆتەوە، بەهۆی ئەوەی پێیانوایە ئەم سزادانە چاوترساندنی ئازادیخوازانە.
لەبەرامبەر ئەم ڕایەدا بەشێکی دیکە پێیانوایە ئەم چالاکوانانە زیانیان بەئاسایش و ئارامی و سەقامگیری گەیاندووە، بۆیە سزادراون.
ئەمڕۆش ئەنجومەنی دادوەری هەرێم وەڵامی ناڕەزایەتییەکانی دایەوە و پێداگیری کرد لەوەی، بڕیارەکە لەسەر بنەمای دادگەری بووە و پڕۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ش به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و شه‌فاف و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌رله‌مانتاران و نوێنه‌ری كۆنسولی وڵاتان و پارێزه‌رانی كه‌یسه‌كه و نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و رۆژنامه‌نووس و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌ڕێوه‌چووه.
ئەنجومەنی دادوەری ڕاشیگەیاند، ڕێكاری یاسایی هه‌یه بۆ تانه لێدان له‌و بڕیاره‌و بێگومان پارێزه‌رانی كه‌یسه‌كه تانه پیشكه‌ش به دادگای پێداچوونه‌وه ده‌كه‌ن، ئیتر پێویست به‌و هه‌موو لێدوان و ده‌ستێوه‌ردانه له كاروباری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری نه‌ده‌كرد.
نزیکی شەش مانگە ئەو ڕۆژنامەنوس و چالاکوانانە ڕاگیرابوون، بۆیە دوێنێ دادگاییەکە بە سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی یه‌ده‌گی دادگای تاوانی هه‌ولێر/2 به‌ڕێوه‌چوو.