سەردێر

دوو ئارایشتگا داخران

بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن، قائیمقامیەتی سلێمانی دوو ئارایشتگا دادەخات.


لەشكر حەمید سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و مەرجەكانی تری كاركردن، لیژنەی ئارایشتگاكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئارایشتگای میسری لە گەڕەكی شەهیدانی سەرچنار و ئارایشتگای هەودا لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی دادەخات.

لەشكر حەمید وتیشی:”لەكاتی سەردانی لیژنەی ئارایشتگای قائیمقامیەت دەركەوتووە هەردوو شوێنەكە پابەندی ڕێنماییەكانی تەندروستی و مەرجە كوالێتییەكان نەبوون”.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بۆئەوەكرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەردوو ئارایشتگای میسری و هەودا دادەخرێن و خاوەنەكانیشیان ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێنەوە.

لیژنەی ئارایشتگای یەكێكە لە لیژنە هاوبەشەكان كەلە ڕێگەیانەوە قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێری ئارایشتگاكان و هەمو ئەو شوێنانە دەكات خانمان بۆ ڕازاندنەوە ڕووی تێدەكەن.

خەڵك – بەشی هەواڵ