سەردێر

٨ خۆراک کە دەبنە هۆی نەهێشتنی هیلاکی و بێهێزی

لەو هۆکارانەی دەبێتە هۆی هەستکردن بە تەمەڵی و لاوازی بریتیە لە پەیڕەویکردنی سیستەمێکی خۆراکی نا هاوسەنگ، هەر بۆیە پسپۆران ئامۆژگاری دەدەن پەیڕەوی شێوازی ژیان و سیستەمێکی خۆراکی تەندروست بکەین، بۆ نەهێشتنی تەمەڵی دەتوانیت سەرنج بکەیتە سەر ئەم خواردنانە:

 

-مۆز

-یەکێکە لەو میوانەی وزە بە لەش دەبەخشێت و دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم ، هەروەها شەکر دەگۆڕێت بۆ وزە، هەوڵبدە ڕۆژانە یەک یان دوو مۆز بخۆیت تاوەکو بەردەوام چالاکبیت.

 

-شیر

-دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و ڤیتامین B و پێکهاتەی خۆراکی وزە بەخش، ڕۆژانە کوپێک شیر بخۆرەوە بۆ بەهێزکردنی ئێسک و ماسولکەکان و نەهێشتنی تەمەڵی.

 

 

-بایەم

-لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E و چەند ئاسنێکی سودبەخشی وەک مەگنسیۆمی تێدایە هەستی تەمەڵی ناهێڵێت.

 

-شیلک

-کۆئەندامی بەرگری لەش بەهێز دەکات و سەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامین C یەو ماسولکە بەهێز دەکات و تەمەڵی ناهێڵێت.

 

 

-رەیحان

-رەیحان دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان و کەرەستەی بەسود بۆ لەش، بۆیە رەیحان بکەناو ئاو و بیکوڵێنە دواتر ئاوەکەی بخۆرەوە، هەروەها گەڵای رەیحان بخۆ تاوەکو وزەی پێویستت دەستبکەوێت بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکانی رۆژانە ،هەروەها ئێسک و ماسولکە بەهێز دەکات.

 

 

-زەیتی گوێزی هندی

-زەیتێکی بەسودە بۆ لەش و یارمەتی کەمکردنەوەی کێش دەدات و بەرەنگاری پەتا دەبێتەوە، بەڵام ئەوەی زۆربەی خەڵکی نایزانن ئەوەیە هەستی تەمەڵی ناهێڵێت.

 

 

-مانگۆ

-مانگۆ سەرچاوەیەکی سەرەکی ئاسن و ڤیتامیناتە و وزە بە لەش دەبەخشێت، واتە هەستی تەمەڵی ناهێڵێت.

 

 

-هێلکە

-هێلکە دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ڤیتامین A و ئاسن و ئەمەش وادەکات سەرچاوەیەکی گرنگی وزە بێت، ئەگەر هێلکە بۆ ژەمی بەیانیان بخۆیت بە درێژایی ڕۆژ هەست بە وزە و چالاکی دەکەیت.