ئەمانەی خوارەوە چەند گیا و بەهاراتێکە کە لە تەپڵی سەر بۆ بنی پێی جەستەت چارەسەر دەکات و زۆر بەسوودە، هەر بۆیە پێویستە بیکەیتە سیستمی خواردنتەوە:
-سیر
سیر دژە بەکتریایە و ڕێگرە لە هەڵامەت و ئەنفلۆنزا، دەتوانێت پەستانی خوێن کەم بکاتەوە و مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ ناهێڵێت، دژە ئۆکسایدە کە ڕێگرە لە ئالزایمەر و خڵەفان.
-ڕۆزماری
بۆنی ڕۆزماری مێشک چالاک دەکات و ڕێگرە لە لەبیرچوونەوە و ئارامکەرەوەیەکی باشیشە.
-بیبەری توون
دژە پیربوونە و ڕێگرە لە توشبوون بە دڵە کزێ، چەوری جەستەش دەسوتێنێت
-زەنجەفیل
هەرس کردن باشتر دەکات و گاز کەم دەکاتەوە و هەوکردنی جەستەش ناهێڵێت و ئازار شکێنیشە.
-کەرەوز
پەستانی خوێن ناهێڵێت و بۆ بەهێزکردنی ئێسک باشە.
-نەعنا
سەرئێشە ناهێڵێت و پاککەرەوەی کۆئەندامی هەناسەیە
-دارچینی
بەسوودە بۆ ڕێگری لە هەوکردنی جەستە و زوو چاکبوونەوەی خانەکان و شانە زیان پێگەیشتووەکان، ڕێگرە لە نەخۆشیەکانی دڵیش.