سەردێر

شاندی هەرێم داتاكانی داهات و مووچەی ڕادەستی بەغدا كرد

خەڵك-
جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی شاندی دانووستانكاری حكومەتی هەرێم، لەگەڵ جێگرانی سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق (حەسەن ئەلكەعبی جێگری یەكەم و د. بەشیر حەداد جێگری دووەم، كۆبووەوە.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا ئەمڕۆ (27 كانونی دووەمی 2021) كە سەرۆكانی هەر دوو فراكسیۆنی یەكێتی و پارتی (ئاڵا تاڵەبانی و ڤیان سەبری) ئامادەی بوون، گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١.

لەلای خۆیەوە حەسەن ئەلكەعبی، ستایشی سەردانەكانی قوباد تاڵەبانی و شاندی دانووستانكاری كرد بۆ بەغدا لەپێناو نزیككردنەوەی دیدو تێڕوانینەكان.

وتیشی، “شاندی حكومەتی هەرێم بۆ بەرچاوڕوونی زیاتری سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق سەرجەم داتا و ئامارە پێویستەكانی لەبارەی بەشە بودجە و داهات و خە‌رجییە‌كانی هەرێم بە شێوەیەكی شەفاف خستەڕوو”.

May be an image of 8 people, people standing and suit

May be an image of 4 people and people standing