خێزان
سرکەی سێو یەکێکە لەو شلەمەنیانەی کە زۆر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و توێنەرەوەیەکی باشی چەوریشە، ئەمەی خوارەوە گیراوەیەکە کە دەتوانیت پێی درووستبکەیت.
چۆنیەتی ئامادەکردن:
-بڕێکی هاوبەش لەسرکەی سێو و ئاو تێکەڵ بکە.
-بیدە لەو ناوچەیەی جەستەت کە دەتەوێت چەوریەکەی بتوێنیتەوە.
-دواتر لایلۆنێکی تێوە بپێچە.
-لێبگەڕێ شەو تا بەیانی پێوەی بێت و گەر نەشت توانی ١ کاتژمێر پێوەی بهێڵەرەوە.
پاش چەند جارێک بەکارهێنان دەبینیت کە چەوری جەستەت بە باشی تواوەتەوە، بەڵام گەر پێستت هەستیاربێت نابێت بەکاری بهێنیت.