سەردێر

كارەبای سلێمانی سبەێنی گەڕەكێك بێ كارەبا دەبن

پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاگاداری گەڕەكی شێخ محێ دین ماڵەكانی بەرامبەر قوتابخانەی بنەڕەتی بەرانان دەكەنەوە، كە سبەینێ‌ بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە بێ‌ كارەبا دەبن

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاگاداری گەڕەكی شێخ محێ دین ماڵەكانی بەرامبەر قوتابخانەی بنەڕەتی بەرانان دەكەنەوە، كە سبەینێ‌ بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە بێ‌ كارەبا دەبن.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری‌ دانیشتوانی گەڕەكی شێخ محێ دین، ماڵەكانی بەرامبەر قوتابخانەی بنەڕەتی بەرانان دەكەینەوە، كە دەكەونە سەر فیدەری (٥۹) سبەینێ دووشە‌ممە (‌25/1/2021) پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەسرێت.

دەشڵێت، “سبەینێ لە كاتژمێر (8ی بەیانی بۆ 3ی پاش نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت ، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان”.

جەختیشی كردۆتەوە، بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە.

خەڵك- بەشی هەواڵ

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە