سەردێر

زیاتر لە 5 هەزار نەخۆش سەردانی سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆیان كردووە

ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 5 هەزار نەخۆش سەردانی سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆیان كردووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا 5 هەزار و 172 نەخۆش سەردانی سەنتەری ڕاوێژكاری نەخۆشیەكانی حەساسیەت و ڕەبۆیان كردووە لەشاری سلێمانی و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری ساڵی ڕابردووی سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆیان بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە 2هەزار و 845 نەخۆشی ڕەبۆ و كۆئەندامی هەناسە و هەوكردنی درێژخایەنی سییەكان و هەناسەتوندی سەردانی ئەو سەنتەرەیان كردووە و لەو رێژەیە هەزار و 350 نەخۆش لەڕەگەزی نێربوون و هەزار و 495 نەخۆش لەڕەگەزی مێ بوون.

هاوكات ساڵی ڕابردوو 2 هەزار و 327 نەخۆشی نەخۆشیەكانی پێست سەردانی سەنتەری ڕاوێژكاری نەخۆشیەكانی حەساسیەت و ڕەبۆیان كردووە و 969 نەخۆش لەڕەگەزی نێربوون و 1358 نەخۆش لەڕەگەزی مێ بوون.