سەردێر

ڕێکاری نوێی بۆ هاتووچۆی گەشتیاران ڕگەیەنرا

خەڵک

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دەروازی سنووری باشماخ لە ژێر رۆشنایی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەبارەت بە هاتووچۆی گەشتیاران چەند ڕێکارێکی نوێی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەداوە، هاووڵاتیانی عێراقی و کەسانی بیانی لەکاتی گەڕانەوە یاخود هاتن بۆ هەرێم پێویستە پشکنینی کۆرۆنایان بۆ ئەنجام بدرێت .

دەقی ڕاگەیەنراوێک لەمبارەیەوە؛

ئاماژە بە بەیانی ژمارە(١) ی ساڵی(٢٠٢٢) ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تایبەت بە هاتووچۆی گەشتیاران لەڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە بڕیار درا بە:

١ــ هاووڵاتیانی عێراقی و کەسانی بیانی لەکاتی گەڕانەوە یاخود هاتن بۆ هەرێم پێویستە پشکنینی کۆرۆنایان بۆ ئەنجام بدرێت( خاوەن کارتی ڤاکسینی کۆرۆنابن یاخود نا ).

٢ــ هاووڵاتیانی عێراقی پێویستە:

اــ پێش گەشتکردنیان لەڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە تێستی کۆرۆنایان ئەنجامدابێت لەو سەنتەر و نەخۆشخانانەی لەلایەن حکومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی تایبەت کراون بە ئەنجامدانی پشکنین بۆ گەشتیاران، پێویستە ئەنجامی نەرێنی پشکنینەکەی پێبێت بۆ سەرمەرز کە (٤٨)کاتژمێر بەسەر دەرچونیدا تێ نەپەڕیبێ.

ب ــ یاخود هەڵگری کارتی ڤاکسین بن.

تێبینی :

١ـ هاووڵاتیان تەنها دەتوانن پشکنینی کۆرۆنا لە هەریەک لە نەخۆشخانەکانی؛

( شەهید تاهیرعەلی والی بەگ و علی ناجی ) لەسلێمانی، (وەفا) لەهەڵەبجە، ئەنجام بدەن و بە پێچەوانەوە کار بەپشکنینی دیکە ناکرێت لەکاتی گەشتکردنیان بۆ ئێران.

٢ــ ئەم ڕێکار و بڕیارە نوێ یە لە ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١/١٢ لەدەروازەی باشماخەوە جێ بەجێ دەکرێت.