سەردێر

نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا ئامارەکانی مانگێکی ڕاگەیاند

خەڵک

لە ماوەی مانگێکدا، نزیکەی پێنج هەزار هاووڵاتی بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنین و وەرگرتنی چارەسەر و داخڵبوون، سەردانی نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر هێمنی هەناویان لە سلێمانی کردووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر هێمنی هەناوی لە سلێمانی،

ئاماری نەخۆش و سەردانیكردنی ھاووڵاتییان بۆ نەخۆشخانەکە لە ١/١١/٢٠٢٢ تا ٣٠/١١/٢٠٢١ بەم شێوەیە؛

(٩٣٥٠) نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەكەیان كردووە، لەو ژمارەیە،( ٦٥١ ) نەخۆش داخڵ كراون.

( ٣٥٤٣) نەخۆش پشكنینی ( P C R) پشکنین لەڕێی لوتەوە ئەنجامدراوە.

 

لەلایەکی دیکەوە و بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 255 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 8 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، 4152 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 121 كەس و سلێمانی 51 كەس و لە دهۆك 76 و گەرمیان 7 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشیكردووە، 242 كەس چاكبوونەتەوە و 8 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی بەدواداچوونێکی تۆڕی میدیایی خەڵک، ئامارەكانی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە سلێمانی بەرەو كەمبوونەوە دەچن لە لیدوانێکیشدا، سامان شێخ لەتیف، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، وەرگرتنی ڤاكسین دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێنماییەكانی خۆپارێزی و تاك پارێزی و شەونخونی و دڵسۆزی پزیشكان و كارمەندان، تەنها ڕێگان بۆ كەم كردنەوەی ئامارەكانی داغڵ بوو لەنەخۆشخانەكانی كۆرۆنا.

 

ڕاشیگەیاند؛ مانگێك لەمەوبەر لە 8-11-2021دا 24 نەخۆش لە نەخۆشخانەكانی كۆرۆنا داخڵكران و 11 نەخۆشیش چاكبووبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشت و 173 نەخۆش لە نەخۆشخانەكان مابوونەوە و لەژێر چارەسەردابوون و 7 كەسیش گیانیان لەدەستدابوو، بەڵام ئەمڕۆ 8-12-2021 تەنها 15 نەخۆش داخڵی نەخۆشخانە كراون و یەك كەس گیانی لەدەستداوە و 26 نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆی گشتی 89 نەخۆش لەناو نەخۆشخانەكانی كۆرۆنا ماون.