سەردێر

تەندروستی عیراق: خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ كەسانی سەروو 60 ساڵ بێ بەرامبەر دەبێت

خەڵك

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق بڕیاریداوە، خزمەتگوزاری تەندورستی بۆ كەسانی بەتەمەن بكاتە خۆڕایی.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق كە واژۆی دكتۆر زامل عورێبی بەڕ‌ێوەبەری گشتی وەزارەتەكەی لەسەرە، تێیدا هاتووە دوای ڕەزامەندی وەزیری تەندروستی، بڕ‌یاردرا كرێی سەردانیكردن و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ هاووڵاتیانی سەرووی تەمەن 60 ساڵ لەسەرجەم ناوەندەكانی چاودێری تەندروستی و نۆڕینگەی نەخۆشخانەكان بكرێتە خۆڕ‌ایی و هیچ بڕ‌ە پارەیەكیان لێوەرنەگیرێت.

نووسراوەكە ئاڕاستەی سەرجەم ناوەندە تەندروستییەكانی پارێزگاكانی عیراق كراوە و ئەوەشخراوەتەڕ‌وو، بڕ‌یارەكە لەڕۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەكرێت.