سەردێر

دەربەندیخان.. دەستبەسەر بڕێكی زۆر خواردنی ماوە بەسەرچوودا گیرا

خەڵك

بەڕێوەبەرێتی تەندروستی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت: لیژنەی چاودێری تەندروستی لەمەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی دەربەندیخان، لەنێو بازار و شوێنە گشتییەكانی دەربەندیخان لە ئەنجامی گەڕان و پشكنین بۆ ماركێتێكی ناوشاری دەربەندیخان دەستیانگرت بەسەر بڕێكی زۆر لە خۆراك و شامپۆ و شیر كە شیاوی خواردن و بەكارھێنان نەبوون.

بەڕێوەبەرێتی تەندروستی دەربەندیخان ئەوەشی خستووەتەڕوو، گەڕان و چاودێریكردنی بازاڕ لە لایەن بەڕێوەبەرێتییەكیانەوە و بەھاوبەشی لیژنە ھاوبەشەكانی قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان بەردەوامە.

بەڕێوەبەرێتی تەندروستی دەربەندیخان، داواش لە ھاووڵاتیان و دانیشتووانی شارەكە دەكات لەكاتی كڕینی پێداویستی و بەتایبەت پێداویستییە خۆراكییەكان ئاگاداری ماوەی بەسەرچوون بن و دووربكەونەوە لەو خواردن و خواردنەوانەی لەبەر تیشكی خۆر دادەنرێت و زیاتر چاوكراوەبن لە گۆڕینی ڕەنگ و بۆنی خواردنەكان لەكاتی بینینی ھەر سەرپێچییەك لیژنەكانیان ئاگادار بكەنەوە.