سەردێر

گۆتێرێس: كۆرۆنا زیاتر لە 100 ملیۆن كەسی دووچاری ھەژاری كردووە

خەڵك

سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرایدەكات، ، بەھۆی كۆرۆناوە زیاتر لە 4 ملیار كەس بە بێ ھاوكاری كۆمەڵایەتی و چاودێری تەندروستی ماونەتەوە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە وتەیەكدا بۆ لیژنەی سندوقی دراوى نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، بەھۆی كۆرۆناوە زیاتر لە 100 ملیۆن كەس لە جیھاندا دووچاری ھەژاری بوون و زیاتر لە 4 ملیار كەس بە بێ ھاوكاری كۆمەڵایەتی و چاودێری تەندروستی ماونەتەوە.

سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان وتیشی: دانیشتووانی وڵاتە ھەژارەكان و ئەو وڵاتانەی ململانێیان تێدایە زیاتر ڕووبەڕووی نەھامەتی بوونەتەوە.