سەردێر

تەندروستی عیراق: لەڕۆژی هەڵبژاردن خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بەردەوام دەبێت

خەڵك

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لەڕۆژی هەڵبژاردن خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بەردەوام دەبێت.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایگەیاند: ڕێوشوێنە تەندروستییەكان بەشێكی گرنگی هەنگاوەكانیان دەبێت لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ و پێویستی سەرەتایی بۆ بنكەكان دابیندەكرێت و هەماهەنگی لەنێوان فەرمانگە تەندروستییەكان لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق دەبێت.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایكرد، ئەو پێداویستییە تەندروستیانەی تایبەتن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، فەراهەم دەكرێن و لە بنكەكانی دەنگدان كارمەندانی تەندروستی دادەنرێن.