سەردێر

سەدر لەبارەی هەڵبژاردنەوە داواكارییەكی هەیە

خەڵك

موقتەدا سەدر ستایشی كارمەندانی تەندروستی دەكات و داواش دەكات ھەڵبژاردن لە ژێر سەرپەرشتی تەندروستیی ئەواندا بەڕێوەبچێت.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ستایشی كارمەندانی تەندروستی عیراقی كردووە و ڕایگەیاندووە، كارمەندانی تەندروستی ھەموو كارێكیان لە پێناو ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا كردووە و مردنیش نەیترساندن، چونكە عیراق و گەلەكەیان خۆشدەویست.

موقتەدا سەدر داواش دەكات، كارمەندانی تەندروستی سەرپەرشتی لایەنی تەندروستی ھەڵبژاردن بكەن، بۆ ئەوەی ڕێگربن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، چونكە پێویستە ھەڵبژاردن بە پێی مەرج و ڕێكارە تەندروستییەكان بەڕێوەبچێت وەك دوورەپەرێزی و پاكوخاوێنی.