سەردێر

واشنتۆن.. بەستنەوەی دەمامك دەكرێتەوە ناچاری

خەڵك

حاكمی واشنتۆن بڕیاریدا، بەستنی دەمامك لە شوێنە گشتییەكانی ویلایەتەكەی بكرێتەوە بە ناچاری.
جای ئینسلی حاكمی ویلایەتی واشنتۆن ڕایگەیاند، لە ڕۆژی دووشەممەوە بەستنی دەمامك لە شوێنە گشتییەكان دەكرێتەوە بەناچاری و دەبێت هەموو كەسێكی سەروو 5 ساڵ دەمامك ببەستێت.

حاكمی واشنتۆن هۆشداریشیدا لەوەی كە 90%ی نەخۆشخانەكان پڕبوونەتەوە لە تووشبووانی پەتای كۆرۆنا و ڕێژەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە ئاستێكی مەترسیداردایە.