سەردێر

توێژینەوەیەك: ئەوانەی هەردوو بڕی ڤاكسینیان وەرگرتووە لەمەترسی كۆرۆنا دوورن

خەڵك

سەنتەرێكی ئەمریكایی لە تازەترین توێژینەوەیدا دڵنیایی دەدات لەپارێزراوی ئەو كەسانەی هەردوو بڕە ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.

سەنتەری ئەمریكا بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەكان و خۆپارێزی لە توێژینەوەیەكدا دڵنیایی داوە لە پارێزراوی ئەو كەسانەی هەردوو بڕە ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاشكرایكردووە، 99.99%، ئەو كەسانەی هەردوو بڕە ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە، دوای تووشبوونەوەیان بە كۆرۆنا دووچاری هیچ نیشانەیەك نابن كە ببێتە مایەی ئەوەی لە داغڵی نەخۆشخانە بكرێن یاخود گیان لەدەست بدەن.

ئەمەش لە كاتێكدایە، تائێستا لە ئەمریكا زیاتر لە 163 ملیۆن كەس هەردوو بڕی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.