سەردێر

لە هەولێر و دهۆك 8 كۆمپانیای دەرمان داخران

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ڕایدەگەیەنێت، حەوت كۆمپانیای دەرمان لە ھەولێر و كۆمپانیایەك لە دھۆك بەھۆی سەرپێچییەوە داخران.


بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، لیژنەكانی چاودێری بازاڕ ھاوشان لەگەل پۆلیسی شارەوانی قەزای ناوەندی ھەولێر و دھۆك (٨) كۆمپانیای دەرمانیان داخستووە.

بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ڕوونیشی كردووەتەوە، داخستنی ئەو كۆمپانیایانە بەھۆكاری سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەندنەبوون بە ڕێنمایی و مەرجەكانی وەزارەت و كوالێتی كۆنتڕۆلی دەرمان بوون.

هەروەها، دامەزراوەی كۆنتڕۆلی جۆری دەرمان ھۆشداری دەدات بە سەرجەم كۆمپانییاكانی دەرمان پابەندی ڕێنمایەكانی بن و بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی توند دەكاتەوە.