سەردێر

تەندروستی جیهانی: دەلتا لە 132 وڵات و ناوچە تۆماركراوە

خەڵك

ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی ڕایدەگەیەنێت، ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جۆری دەلتا لە 132 وڵات و ناوچەی جیھان بڵاوبووەتەوە.


بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی (WHO)، ھۆكاری زۆربوونی حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لە جیھاندا، بەھۆی جۆرە نوییەكەیەوە كە زۆر بە خیرایی بڵاودەبیتەوە و 8 ناوچەی تری گرتووەتەوە و تا ئێستا لە 132 وڵات و ناوچەی جیھان بڵاوبووەتەوە، لە كاتێكدا ھەفتەی پێشوو لە 124 وڵات و ناوچە تۆماركرابوو.