سەردێر

ئەمریكا دەیان ملیۆن دۆلار كۆمەكی مرۆیی پێشكەش بە عیراق دەكات

خەڵك

حكومەتی ئەمریكا بە ناردنی نیو ملیۆن ژەمە ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دەیان ملیۆن دۆلار كۆمەكی مرۆیی پێشكەش بە عیراق دەكات.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشی نێوان وەزیرانی دەرەوەی عیراق و ئەمریكا، واشنتۆن بە بەهای دەیان ملیۆن دۆلار كۆمەك لە بوارەكانی تەندروستی، مرۆیی، ژینگە، پەرەوەردە و ئابووری پێشكەش بە عیراق دەكات، لەگەڵ ناردنی نیو ملیۆن ژەمە ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە،”ئەمریكا بڕی 155 ملیۆن دۆلار كۆمەكی مرۆیی بۆ دابینكردنكردنی شێڵتەر، تەندروستی، خۆراك، ئاو، خزمەتگوزاری لە سەرانسەری عیراقدا دابیندەكات”.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەو كۆمەكە داراییە كە وەزارەتی دەرەوە و ئاژانسی ئەمریكا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ( USAID ) دابینیكردووە، پاڵپشتی مرۆیی واشنتۆن لە ساڵی 2021 بۆ عیراق یەكسانە بە زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار.

ڕاگەیەنراوە هاوبەشەكەی نێوان واشنتۆن و بەغدا باسی لەوەشكردووە، ئەمریكا بڕی زیاتر لە ملیۆنێك دۆلار تەرخان دەكات بۆ بونیادنانەوەی زانكۆی موسڵ كە بەهۆی شەڕی دژی ڕێكخراوی توندڕەوەی داعشەوە وێران بووە.