سەردێر

خامنەیی ڤاكسینی دژە كۆرۆنای دروستكراوی وڵاتەكەی بەكارھێنا

خەڵك

عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڤاكسینی دژە كۆرۆنای دروستكراوی وڵاتەكەی بەكارھێنا.


میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڤاكسینی دژە كۆرۆنای دروستكراوی وڵاتەكەی بە ناوی “كوو ئێران بەرەكەتی” بەكارھێنا.

ھاوكات عەلی خامنەیی ڕایگەیاند، ئەو ڤاكسینە بەرھەمی ھەوڵ و تێكۆشانی زانایان و شارەزایانی گەنجی ئێرانییە و ئێران بوو بە شەشەمین وڵاتی بەرھەمھێنەری ڤاكسینی دژە كۆرۆنا، سوپاسی وەزارەتی تەندروستی وڵاتەكەشی كرد بۆ بەرھەمھێنانی ئەو ڤاكسینە، چونكە لەش لە بەرامبەر نەخۆشییەكە دەپارێزێت.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختی لەوەشكردەوە، بە نیاز نەبووە ڤاكسینی بیانی بەكاربھێنێت، چاوەڕوانی ئەوەیكردووە ڤاكسینی ئێرانی دروستبكرێت ھەتا بەكاریبھێنێت.