سەردێر

فاوچی: كۆرۆنای هیندی بەخێراییەكی زۆر لەناو گەنجانی ئەمریكادا بڵاودەبێتەوە

خەڵك

نەوەی دەلتای ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لە هیندستان دەركەوت، بەخێراییەكی زۆر لەناو گەنجانی ئەمریكادا بڵاودەبێتەوە و گەورە زانایەكی ئەو وڵاتەش هۆشداری لە مەترسییەكی گەورە دەدات.


ئەنتۆنی فاوچی گەورە زانای نەخۆشییە گواستراوەكان لە ئەمریكا ڕایگەیاندووە، مەترسی هەیە ئەمریكاش هەمان ڕێچكەی بەریتانیا بگرێت و نەوەی دەلتای ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆنتڕۆڵی گرتووەتە دەست، ئەوەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی لەناو گەنجاندا بە خێراییەكی زۆر.

فاوچی ئاماژەی بەوەشداوە، وەك دەردەكەوێت نەوەی دەلتاش هەمان ڕێچكەی نەوەی ئەلفای گرتووەتەبەر كە لە بەریتانیا دەركەوت و هەموو دوو هەفتە جارێك ژمارەی تووشبووان لە ئەمریكا زیاد دەكەن.

ئەنتۆنی فاوچی جەختی لەوەشكردەوە، هەروەك لە بەريتانیا ڕوویدا و نەوەی ئەلفا دەركەوت و بەخێراییەكی زۆر بڵاوبووەوە، نەوەی دەلتا مەترسییەكی گەورەی لەسەر ئەمریكاییەكان دروست كردووە بەتایبەتی لەسەر هەوڵەكانی لەناوبردنی پەتای كۆرۆنا.