سەردێر

كۆمپانیای جۆنسن ملیۆنان ڤاكسینی لەناو دەبرێت

خەڵك

سەنتەری خۆراك و دەرمانی ئەمریكا كۆمپانیای ڤاكسینی جۆنسن ئاند جۆنسنی ناچاركرد ملیۆنان دۆزی ڤاكسینی كۆمپانیاكەیان لەناوبەرن و بڵاوبوونەوە و پێدانی ڤاكسینەكەیان بە تەواوی لە ئاستی ئەمریكا و جیهاندا ڕاگرت.


سەنتەری خۆراك و دەرمانی ئەمریكا هۆكاری لەناوبردنی ڤاكسینەكەیشیان بۆ خراپی كوالێتی و ناتەندروستی لە بەرهەمهێناندا گەڕاندەوە.

هاوكات، میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، لەكاتی بەرهەمهێنانی ڤاكسینەكەدا، میكرۆب و ماددەی پیس دزەیان كردووەتە ناو پیشەسازی بەرهەمهێنانی ڤاكسینەكەوە.

لەوبارەیەوە، ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز لە زاری لێپرسراوانی تەندروستییەوە بڵاویكردووەتەوە: كۆمپانیای جۆنسن ناچاركراوە 60 ملیۆن دۆز ڤاكسینی بەرهەمهێنراوی خۆی لەناوببات.