سەردێر

تەندروستی جیهانی داوایەك ئاڕاستەی چین دەكات

خەڵك

سەرۆكی ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی جارێكی تر داوای لە چین كرد ھاوكاری ڕێكخراوەكەیان بن لە لێكۆڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


تیدرۆس ئەدھانۆم، سەرۆكی ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی جارێكی تر داوای لە چین كرد ھاوكاری ڕێكخراوەكەیان بن لە لێكۆڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئومێدیشی خواست لە داھاتوودا ئاستی ھاوكارییەكانی چین لەم بارەیەوە زیاتر ببن، چونكە كۆرۆنا لەم وڵاتەوە بڵاوبووەتەوە.

ئەدھانۆم ئاماژەی بەوەش كردووە، لێكۆڵینەوەكەكانیان تووشی چەند گرفتێك بووەتەوە، بە تایبەت زانیارییە سەرەتاییەكان لە بارەی بنەڕەتی ڤایرۆسەكەوە و داواشیكرد چین ڕوون و ڕاشكاوتر بێت لەگەڵ تیمەكانی لێكۆڵینەوەدا.

جێی ئاماژەیە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا داوای لە دەزگا ھەواڵگرییەكانی وڵاتەكەی كرد لێكۆڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوەی بنەڕەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا چڕتر بكەنەوە تا دڵنیا ببنەوە لەوەی ئایا ڤایرۆسەكە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ گواستراوەتەوە یان دروستكراوی تاقیگەیە.