سەردێر

ئەوروپا.. زیاتر لە 100 ملیۆن كەس ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە

خەڵك

سەرۆكی كۆمسیۆنی یەكێتیی ئەوروپا ئاشكرایدەكات، زیاتر لە 100 ملیۆن كەس ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.


ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین سەرۆكی كۆمسیۆنی یەكێتیی ئەوروپا ڕایگەیاندووە، بەشێوەیەكی گشتی تائێستا زیاتر 100 ملیۆن هاووڵاتی وڵاتانی ناو یەكێتییەكە ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە و لەو ژمارەیەش زیاتر لە نیوەی كەسانی سەروو تەمەن 18 ساڵ لەخۆدەگرێت.

سەرۆكی كۆمسیۆنی یەكێتیی ئەوروپا ڕاشیگەیاند: ئەو هەنگاوە گەورەیان جێبەجێكردووە لەكاتێكدا بەردەوامن لەهەناردەكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ وڵاتانی هەژار.

ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین ئاشكراشیكرد، تائێستا 700 ملیۆن بڕە ڤاكسینیان بەرهەمهێناوە، لەو بڕەش 350 ملیۆن بڕیان ڕەوانەی 90 وڵاتی جیهان كردووە.