سەردێر

دهۆك.. 3 دەرمانخانە داخران

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایدەگەیەنێت: لە پارێزگای دهۆك سێ‌ دەرمانخانە داخران.

‎بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ڕایگەیاند، لە بەردەوامی كار و چالاكییەكانی بەشی چاودێری دەرمان، سەردانی چەند دەرمانخانەیەك كرا لە شاری دهۆك بە هەماهەنگی پۆلیسی شارەوانی دهۆك و لقی دهۆكی سەندیكای دەرمانسازان، لەم هەڵمەتی دەرچوونەدا بەدواداچوون كرا بۆ گەڕان بەدوای دەرمانی بێ سەرچاوە و نایاسایی لە ئەنجامدا ٣ دەرمانخانە داخران بەهۆی بوونی دەرمانی نایاسایی و بێ سەرچاوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، دەست بەسەر دەرمانەكان داگیرا و سزای پێبژاردنیشیان بۆ كرا هەروەها لە بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بەڵیننامەی یاساییان پێ پڕكرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ئەوەش دەخاتەڕوو، ‎لێرەوە گشت شوێنە دەرمانسازییەكان (دەرمانخانە، كۆگای دەرمان، نەخۆشخانەی تایبەت و كۆمپانیاكانی دەرمان) ئاگادار دەكەنەوە كەوا خۆیان بە دوور بگرن لە دەرمانی بێ سەرچاوە بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای توند و دادگا دەكرێنەوە، هەروەها دڵنیایی تەواو دەدەینە هاووڵاتیان كە تیمەكانیان بەردەوام دەبن لە گەڕان و بەدواداچوونەكانیان بۆ ڕووبەڕوو كردنەوەی سەرپێچی كاران بەرامبەر بە یاسا.