سەردێر

ناوخۆی هەرێم بڕیارێكی نوێی دەركرد

خەڵك

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاری نوێی لەبارەی ڕێنماییەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێكارەكانی خۆپارێزی دەركرد.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، ڕێنمایی نوێی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە هاتووچۆ لە نێوان پارێزگاكانی هەرێم و پارێزگاكانی عیراق بە ڕەچاوكردنی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئاسایی دەكرێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەم بەیانە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەكرێت و لە ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاودەكرێتەوە.