سەردێر

تەندروستی جیهانی: ساڵی دووەمی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كوشندەترە

خەڵك

بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت: ساڵی دووەمی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كوشندەترە.

د.تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراویی تەندروستی جیهانی سەبارەت بە پەتای كۆرۆنا و دوایین پێشهاتە جیهانییەكان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرتووە و ساتی وەرگرتنی ڤاكسینەكەش بە خۆشترین ساتەكانی ژیانی دادەنێت.

تیدرۆس ئەدهانۆم ڕاشیگەیاند، بەلەبەرچاوگرتنی ئەو ئاڕاستەیەی كە پەتاكە گرتویەتییەبەر پێدەچێت ساڵی دووەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە زۆر مەترسیدار تر و كوشندە تر بێت.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی جیهانی داواشی لە وڵاتانی جیهان كرد بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی كە ڕێژەی كوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا زۆر بەرزە, لەبری كوتانی منداڵ بە ڤاكسینی كۆرۆنا، ڤاكسینەكە ببەخشنە دامەزراوەی كۆڤاكس بۆ پێشكەشكردنی بەو وڵاتانەی كە هێشتا پڕۆسەی كوتانی گشتی دەستیپێنەكردووە و یاخود پڕۆسەكە بە خاوی بەڕێوەدەچێت.