سەردێر

فایزەر: تا كۆتایی ئەمساڵ فرۆشی ڤاكسینەكەمان دەگاتە 26 ملیار دۆلار

خەڵك

كۆمپانیای دەرمانسازی فایزەری ئەمریكایی ڕایدەگەیەنێت، ئاستی بەرهەمهێنانی خۆی بۆ دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا 70% بەرز كردووەتەوە و تا كۆتایی ئەمساڵ فرۆشی دەگاتە 26 ملیار دۆلار.

كۆمپانیای دەرمانسازی فایزەری ئەمریكایی ڕ‌ایگەیاند، پێدەچێت بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چەندین ساڵ بخایەنێت هەر بۆیە هەوڵەكانی چڕ‌ كردووەتەوە بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا و تا ئێستا چەندین گرێبەستی واژۆ كردووە بۆ بەرهەمهێنانی یەك ملیار و 600 ملیۆن ژەمە ڤاكسین.

كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئاستی داهاتی خۆی بۆ ئەمساڵ دەگەیەنێتە 26 ملیار دۆلار.