سەردێر

هیندستان.. لە هەر كاتژمێرێكدا 120 كەس بە كۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن

خەڵك

كەناڵێكی ئەمریكایی بڵاویكردەوە، لە هیندستان لە هەر كاتژمێرێكدا 120 كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن.

بەپێی ڕاپۆرتێكی كەناڵی سی بی ئێس-ی ئەمریكایی، لە كۆی گشتی 222 هەزار حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە هیندستان، زیاتر لە 57 هەزاریان لە ماوەی مانگی ڕابردوودا تۆمار كراوە.

كەناڵەكە ئەوەشی خستەڕوو، لە دوو هەفتەی ڕابردووشدا، ئامارێكی مەترسیدار تۆمار كراوە كە ئەویش بریتی بووە لە ئەوەی لە هەر كاتژمێرێكدا 120 كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هیندستان گیانیان لەدەستداوە.

هاوكات، كەناڵە ئەمریكاییەكە ئاماژەی بەوەشداوە، دەیان كارمەندی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە نیودەهلی دووچاری ڤایرۆسەكەبوون و وتەبێژی باڵیۆزخانەكەش ڕایگەیاندووە، تەندروستی و سەلامەتی كارمەندان و خێزانەكانیان كاری لەپێشینەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكایە و هەموو ڕێوشوێنێكی پێویستیش بۆ پاراستنی تەندروستیان گیراوەتەبەر.