سەردێر

د.هێرش سەلیم: بەبێ‌ ترس ڤاكسین وەربگرن

خەڵك

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ڤاكسینی كۆرۆنا كێشەی تەندروستی بۆ هاووڵاتیان دروست نەكردووە.

د.هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕەتیكردەوە هاووڵاتیان لە دوای وەرگرتنی ڤاكسينی كۆرۆنا تووشی كێشەی تەندروستی هاتبن، ئاماژەی بەوەكرد ئەو جۆرە هەواڵانەی لە هەندێك میدیادا بڵاوبووەتەوە ترسی لای هاووڵاتیان دروست كردووە.

جێگری بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، 22 هەزار ڤاكسین لە پارێزگای سلێمانی بەكارهێنراوە و هیچ كێشەیەكی نەبووە، داواشی لە هاووڵاتیان كرد بەبێ ترس ڤاكسین وەربگرن.