سەردێر

“گەشتی عومرە 80% دابەزیوە”

خەڵك

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە دوو مانگ و نیودا، تەنها 350 كەس گەشتی عومرەیانكردووە.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەر لە كۆرۆنا، ساڵانە نزیكەی 28 هەزار كەس، لە هەرێمی كوردستانەوە گەشتیان بۆ سعودیە دەكرد بۆ بەجێهێنانی عومرە، بەڵام ئەمساڵ لە دوو مانگ و نیودا، تەنها 350 كەس گەشتیانكردووە، واتە گەشتیاری عومرە نزیكەی 80٪ كەمیكردووە.

دوای ڕاگیرانی بۆ ماوەی چەند مانگێك بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، گەشتی عومرە لە 21ی ئازارەوە دەستیپێكردەوە. نەبەز ئیسماعیل دەڵێت:” لەماوەی دوو مانگ و نیوی ڕابردوودا، تەنیا 350 عومرەكار گەشتیان كردووە”.

لەبارەی كۆمپانیاكانی گەشتی عومرەشەوە وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوەدا: “بەر لە كۆرۆنا زیاتر لە 100 كۆمپانیای گەشتیاری، موسڵمانانیان بۆ عومرە دەگەیاندە سعودیە و دەهێنایەوە، بەڵام ئێستا تەنیا 9 كۆمپانیا ماون”.