سەردێر

عیراق گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ هیندستان ڕاگرت

خەڵك

كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت: سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ وڵاتی هیندستان ڕاگرتووە.

كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عیراق لەڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند ، لەئەمڕۆ سێشەممە 27ی نیسانی 2021ەوە تا كاتێكی نادیار بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی هیندی، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ وڵاتی هیندستان ڕاگرت.

كۆمپانیاكە ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەڵوەشاندنەوەی گەشتەكان لەچوارچێوەی ئەو ڕێنماییانەدا بووە كە ئەنجومەنی وەزیران و دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراق دەریكردووە و بەگوێرەی ڕێنماییەكان، بەهۆی دۆخی پەتای كۆرۆنا لەوڵاتی هیندستان و ڕێگریكردن لەگواستنەوەی ڤایرۆسەكە بۆ عیراق، سەرجەم گەشتە ڕاستەوخۆكان لەنێوان عیراق و هیندستان هەڵپەسێران.