سەردێر

سلێمانی.. پزیشكێكی هەناوی هۆشدارییەكی توند دەدات

خەڵك

پزیشكێكی هەناوی لە سلێمانییەوە هۆشداری دەدات و دەڵێت:”لە نەخۆشخانەی جمهوری لەسلێمانی سەروو نەوەت نەخۆشی كۆرۆنای لێیە، دەیانیان پێویستیان بەئامێری ئۆكسجینی پێشكەوتووە و نییە”.

د. زانیار ئاغال پزیشكی ھەناویی لە شاری سلێمانی لە نووسینێكیدا دەڵێت:”سەروو هەشتا كەس لەیەك نەخۆشخانەی بەغدا بمرن بەتەقینەوەی ئۆكسجین لەبەر خراپی نەخۆشخانەكە. دوایش دێن لە مزگەوتێكی كۆشك ئاساو لەتەعزیەیەكی فەخم دەیان نێژن كە روبعێكی پارەی نەخۆشخانەیەكی باشە”.

ئەو پزیشكە ئاماژەی بەوەشداوە:” لای خۆشمان دادە هاتووە دانس ئەكات لەگەرمەی نەخۆشی كۆرۆنا و سەد كەس لێی كۆبۆتەوە و بۆ دواتریش سەد نوێژخوێن شان لەیەك شان جووت بوو هاتووە مەوقف وەردەگرێت”.

د. زانیار ئەوەشی خستووەتەڕوو:”بەس ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی جمهوری لە سلێمانی سەروو نەوەت نەخۆشی كۆرۆنای لێیە، دەیانیان پێوویستیان بەئامێری ئۆكسجینی پێشكەوتووە و نییە، زیاد لەهەشتایان پێوویستیان بەئۆكسجینە بەردەوام و پێنج دەقە لێی بكەرەوە ئەخنكێت”.

د. زانیار ئاغال پزیشكی ھەناویی لە شاری سلێمانی لە نووسینەكەیدا دەشپرسێت:”باشە ئەم خەڵكە ئاقڵ نەبوون؟”.

دەشڵێت:”كاربەدەستان بیكەن بە خاتری خوا نەك هەر مەكتەب، فریا بكەون هەموو شوێنێك دا بخەن و وەكو لەندەن بیكەن بە سێ بازنەوە. با بە هەموو فریایەكی شارەكەمان بكەوین، تكایە…تكایە…”.